Zana Natık Kerem
24 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، سامان سیوەیلی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٢ ــ ٢٠٢٣) دەبێت لە ھەرێمی کوردستان.
راشیگەیاندووە کە سێ رۆژی سەرەتای دەوام، بەرنامەیەکی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن کە دواتر وردەکارییەکەی بە گشتاندنێک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەنێردرێت.