Emre Ilıkan,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş,Sayim Harmancı
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای ٤٤٢ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، مووش و به‌دلیس داخراون.
گه‌وره‌شاره‌وانیی وان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه و به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، رێگای ٧٦ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگاکه داخراون.
هه‌روه‌ها له هه‌كاری، رێگای ١٥ گوند و ٣٤ ئاوایی و له مووش، رێگای ٢١١ گوند و له به‌دلیس-یش، رێگای ١٠٦ گوند داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و چوار پارێزگایه‌ی ناوچەی ئانادۆڵوی رۆژهەڵات به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا.