Muhammed Ali Kamal
15 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2022
سلێمانی-AA
دەستەی كەشناسیی عێراق نەخشەی چڕیی خۆڵبارینی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆ سبەینێ دووشەممە بڵاوكردەوە.
به‌گوێره‌ی ئەو نەخشەیەی كه دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاستی چڕیی خۆڵبارینی پێشبینیكراو لە پارێزگاكانی عێراق بۆ سبەینێ دووشەممە خراوه‌ته‌ڕوو، ئاستی خۆڵبارین له پێنج پارێزگا كه‌م و له شه‌ش پارێزگا مامناوه‌ند و له حه‌وت پارێزگاكه‌ی دیكه‌ش توند ده‌بێت.
هەر بەپێی نەخشەكەی دەستەی كەشناسیی، له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی (و هه‌ڵه‌بجه)، دیالە، واست و میسان ئاستی خۆڵبارین كه‌م ده‌بێت، له پارێزگاكانی هەولێر، كەركوك، بابل، دیوانیە، زەیقار و بەسره ئاستی خۆڵبارین مامناوەند ده‌بێت به‌ڵام له پارێزگاكانی تر، موسه‌ننا، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، به‌غدا، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و موسڵ ئاستی خۆڵبارین توند و چڕ، دەبێت بۆ سبەینێ دووشەممە.