Muhammed Ali Kamal
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
سێرت - AA
له‌سه‌ر زێی بۆتان كه ده‌ڕژێته به‌نداوی ئڵسو ڤه‌یسه‌ل ئه‌رۆغڵو له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو (GAP) له سێرت، چالاكی به‌له‌مه‌وانیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زێی بۆتان كه له پاركی نیشتمانیی دۆڵی بۆتانه‌وه تێده‌په‌ڕێت و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له به‌نداوی ئڵسو ڤه‌یسه‌ل ئه‌رۆغڵو دیمه‌نێكی نایابی وه‌رگرتووه، بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی سه‌ردانیكه‌ران.
له شاره‌كه كه كه‌نار ده‌ریای نییه، سه‌ردانیكه‌ران له‌رێگه‌ی گه‌شتی به‌له‌مه‌وه و به ده‌یان و بگره سه‌دان ره‌نگی سرووشت له دۆڵی بۆتان ئاشنا ده‌بن و چێژ له به‌له‌مه‌وانی له‌سه‌ر زێی بۆتان ده‌بینن.
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشه‌كانی نێو سرووشت له دیاربه‌كر، نوروڵڵا ئه‌زا، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه‌كرد هاتوون بۆ بینینی زێ و دۆڵی بۆتان كه خاوه‌نی سرووشتێكی ناوازه‌یه.

نوروڵڵا ئه‌زا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی بهلهمهوانییان هه‌یه و رایگه‌یاند:
"ئه‌و ئه‌زموونه‌ی لێره كردمان له رووی با و ئاڕاسته‌ی ئاوه‌وه زۆر جیاوازبوو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه. چاوه‌ڕێم سه‌رجه‌م ئاره‌زوومه‌ندانی سرووشت بێنه ئێره. به راستی شوێنێكه كه پێویسته ببینرێت. واته هاوشێوه‌ی شوێنێكی په‌نهانه. پێشتر چووینه دۆڵی تاكۆران، ئه‌ویش خاوه‌نی هه‌مان جوانییه. ناوچه‌كه‌مان نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵكو چیدیكه به جوانییه سرووشتییه‌كه‌ی ده‌ناسرێت".
ئه‌زا باسی له‌وه‌شكرد چالاكی به‌له‌مه‌وانی له سه‌رده‌می كۆرۆنادا سوودی هه‌بووه و به‌پێویستی زانی هه‌مووان بێن و ئه‌م جۆره چالاكییانه ئه‌نجامبده‌ن.
هاوكات ئه‌ندامی یانه‌كه كه هاوكات پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری مێشكه و له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی دیجله‌ش مامۆستایه، پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌دنان جهڤیز، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی سترێسی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌سته‌یان، هاتوون و له زێی بۆتان چالاكی به‌له‌مه‌وانی ئه‌نجامده‌ده‌ن و گوتی:
"ئێره شوێنێكی زۆر خۆشه. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن ئاره‌زوومه‌ندانی سرووشته‌وه بناسێنرێن. یه‌كه‌مجاره له بۆتان چالاكی به‌له‌مه‌وانی ده‌كه‌ین و ئێره شوێنێكی نموونه‌ییه بۆ ئه‌م وه‌رزشه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئاوی به‌نداوه‌كه پڕبووه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له ئه‌نجامدانی بهلهمهوانییدا نییه".
- "شوێنی ناوازه هه‌ن كه پێویستیان به دۆزینه‌وه‌یه"

لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یانه‌ی ئاسمانه‌وانی دیاربه‌كر، حه‌سه‌ن ئهرزاكچی، باسی له‌وه‌كرد رۆژێكی جیاوازیان له دۆڵی بۆتان به‌سه‌ربردووه و گوتی: "ئێره زۆر خۆشه، بانگێشتی هه‌مووان ده‌كه‌م بێن و ئێره ببینن. جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه ئێره كراوه‌ته پاركێكی نیشتمانیی. شوێنی نایاب هه‌ن كه پێویستیان به دۆزینه‌وه و به‌دوادا گه‌ڕانه. هه‌ر له‌و شوێنانه‌ی كه چالاكی به‌له‌مه‌وانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت تا ئه‌شكه‌وته‌كان. له‌ڕووی پێگه و پێكهاته‌ی جوگرافییه‌وه ناوچه‌یه‌كی دڵڕفێنه".
حه‌سه‌ن ئه‌رزاقچی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ناوچه‌كه بۆ هه‌ڵدانی خێوه‌ت و مانه‌وه به‌شه‌ویش گونجاوه.
هاوكات مامۆستای نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، دكتۆر ئیلیاس یۆڵباش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه ئاره‌زوومه‌ندی سرووشتن، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی رۆژێكی دوور له سترێس، سه‌ردانی سێرتیان كردووه.
دكتۆر ئیلیاس یۆڵباش رایگه‌یاند: "به بهلهمهكانمانهوه هاتینه ئێره. ده‌مه‌وێت بڵێم دۆڵی بۆتان نه‌ك ته‌نها له توركیا به‌ڵكو له جیهاندا یه‌كێكه له خه‌ره‌نده هه‌ره جوانه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر مۆرڤ ده‌یه‌وێت ئاسووده‌یی بداته رۆحی، با بێته ئێره و جوانییه‌كان ببینێت. دڵنیام ئه‌وانه‌ی كه دێن دڵخپش ده‌بن، نه‌ك ته‌نها به‌له‌مه‌وانی، به‌ڵكو په‌ره‌شوته‌وانی، هه‌ڵدانی خێوه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌رزشه‌كانی نێو سرووشت، شوێنێكی زۆر نایابه".