Zeynep Beyza Kılıç
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (OPEC)، به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه‌ی له كانوونی دووه‌مدا، به‌راورد به مانگی پێشووتر، ٦٤ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد كردووه و گەیاندوویەتی بە ٢٧ ملیۆن و ٩٨١ هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی راپۆرتی بازاڕی نه‌وتی مانگی كانوونی دووه‌می ئۆپیك، مانگی رابردوو خستنه‌ڕووی نه‌وتی جیهان، به‌راورد به مانگی پێشووتر رۆژانه، ٧١٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه و ٩٨ ملیۆن و ٦٩٠ هه‌زار به‌رمیل بووه.
له مانگی كانوونی دووه‌مدا، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، به‌بڕی ٦٥٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووە و گه‌یشتووەته نزیكه‌ی ٧٠ ملیۆن و ٧١٠ هه‌زار به‌رمیل.
مانگی رابردوو به‌رهه‌می رۆژانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك به‌بڕی ٦٤ هه‌زار به‌رمیل زیادی كرد و گه‌یشتووەته ٢٧ ملیۆن و ٩٨١ هه‌زار به‌رمیل. به‌م جۆره بڕی خستنه‌ڕووی نه‌وتی خاوی ئۆپێك له مانگی كانوونی دووه‌مدا له ئاستی سه‌دا ٢٨،٤دا تۆمار كرا
له‌نێو وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیكدا به به‌رزترین رێژه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن نێجیریا، سعوودیه و ئیماراته‌وه به‌رهه‌م هێندراوه و به‌رهه‌مهێنانیش له‌لایه‌ن ڤێنێزوێلا، لیبیا و عێراقه‌وه كه‌م كراوه‌ته‌وه.