Ebru Şengül Cevrioğlu
10 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩١ دۆلار و ١٩ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٩٢ دۆلار و ٠٩ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٩١ دۆلار و ٥٥ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٨ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٤ دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی و بە ٩١ دۆلار و ١٩ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٩ دۆلار و ٤١ سەنت فرۆشرا.
ناڕوونییه‌كان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر نرخی نه‌وت. له كاتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه دانوستانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی بڕیار له‌سه‌ردان، مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه رێككه‌وتنی شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا و ئێران خستنه‌ڕووی نه‌وتی ئێرانیش ده‌چێته بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له خستنه‌بازاڕی نه‌وت و بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بایدن له كاتێكدا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سعوودیه ده‌ربڕی له‌و هێرشانه‌ی به پشتیوانی ئێران ده‌كرێنه سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته، زانیاریشی دا به ناوبراو له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی ستۆكهكانی به‌نزین و نه‌وتی خاوی بازرگانیی ئه‌مریكا كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری نه‌وته، رۆڵی هه‌بووه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٩١ دۆلار و ٤٨ سەنت بۆ ٩١ دۆلار و ٧٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩١ دۆلار و ٠٤ سەنت بۆ ٩٠ دۆلار و ٨٦ سەنت بمێنێتەوە.