Ebru Şengül Cevrioğlu
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت تا ٩٢ دۆلار و ٩٣ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٩٠ دۆلار و ٧٨ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٢ــەوە، بە بەراوورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی ٠،٠١ بەرزبووەتەوە و بە ٩٠ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٩ دۆلار و ٣٦ سەنت فرۆشرا.
پێشبینی لەبارەی دابەزینی یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، کاریگەر بوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان.
بەپێی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا، یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی لەو وڵاتەدا لە ھەفتەی رابردوودا بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر، دوو ملیۆن و ٢٥ ھەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە چاوەڕوانی بازاڕ بەو ئاراستەیە بوو کە یەدەگەکان نزیکەی ٦٧٥ ھەزار بەرمیل زیاد بکات.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ داتا فەرمییەکانی یەدەگی نەوت رادەگەیەنێت.
دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا لە دوای ١٠ رۆژ کە دوێنێ دوایین خول کە هەشتەمین خولی بوو بەڕێوەچوو بۆ سەرلەنوێ تەواو جێبەجێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، کاریگەر بوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە نزیکبوونەوەی نرخی نەوت لە ١٠٠ دۆلار هانی بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا دەدات بۆ زیادکردنی بەرهەمەکەیان. فەرمانگەی زانیاری وزە، پشبینی دەکات ئەمساڵ بەرهەمی رۆژانەی نەوت ٧٧٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات و بەرزببێتەوە بۆ ١١ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار بەرمیل.
لەلایەکی دیکەوە، حکوومەتەکانی ئەمریکا و ژاپۆن لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەدان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
باس لەوەیش دەکرێت، رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٩١ دۆلار و ١٥ سەنت بۆ ٩١ دۆلار و ٣٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٠ دۆلار و ٧٠ سەنت بۆ ٩٠ دۆلار و ٤٩ سەنت بمێنێتەوە.