31 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٥٨ دۆلار و ١٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٥٨ دۆلار و ٧٥ سه‌نت و به ٥٨ دۆلار و ١٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٠ به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢٥ دابه‌زی و به ٥٨ دۆلار و ١٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس، به ٥٢ دۆلار و ٩٩ سه‌نت فرۆشرا.
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و گیانله‌ده‌ستدانی ٢١٣ كه‌س به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه له‌و وڵاته و راگه‌یاندنی دۆخی له‌ناكاوی گه‌ردوونی به‌هۆی په‌تاكه‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لێ كه‌وته‌وه و به پێویست نه‌زانینی سنوورداركردنی گه‌شت و بازرگانی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه، تاڕاده‌یه‌ك رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی به‌های نه‌وت نیمچه جێگیر بێت.