19 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2020
ئیستانبوڵ - AA
به‌رمیلێك خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٢٦ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت تا ٢٩ دۆلار و ١٩ سه‌نت هه‌ڵكشا و له كۆتایی رۆژه‌كه‌دا گه‌یشته ٢٤ دۆلار و ٨٨ سه‌نت. ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ١٠:٠٨دا به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٦،٥٩ نرخه‌كه‌ی به‌راورد به نرخی دوێنێی له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٢٦ دۆلار و ٥٣ سه‌نت. هاوكات خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٢٣ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا و به خێرایی به جیهاندا بڵاوبووه‌وه، چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌شه‌کردنی ئابووریی و به‌كارهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه. له‌به‌رئه‌وه مه‌ترسی پووکانەوەی ئابووریی جیهانیی كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت دروستكردووه.
شارەزایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئابووریی زیادكردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی مێژووی به‌خۆوه بینیوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پاشه‌كشه‌كردنی پشكی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وزه له بۆرسه‌دا، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له بازاڕدا دروستكردووه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٢٦ دۆلار و ٧٥ سه‌نت بۆ ٢٧ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢٦ دۆلار و شه‌ش سه‌نت بۆ ٢٥ دۆلار و ٣٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.