Heman Hussein Yaseen
20 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
کۆنسوڵی تورکیا لە ھەولێر ھاکان کاراچای رایدەگەیەنێت کە جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و چەند رێکارێکی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، ئاماژەش بەوە دەکات کە ھاووڵاتییانی تورکیا دەتوانن سەردنی تورکیا بکەن بەڵام ناتوانن بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.
کۆنسوڵی تورکیا لە ھەولێر ھاکان کاراچای لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان تورکیا و ھەرێم بەردەوامە و ھەندێک رێکاری پێویست سەبارەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی شوفێرەکان بەرکەوتنیان لەگەڵ یەکتردا نەبێت، بەڵام ھاتوچۆی بازرگانی و ھاوردەی خۆراک و بابەتەکانی دیکە بەردەوامە و ھیچ کێشەیەک نیە''.
كاراچای گوتیشی: ''پرسی بازرگانی له نێوان توركیا و ئه‌م ناوچه‌یه زۆر گرنگه. ناوچه‌كه ئه‌و شتانه‌ی كه پێویستی بێت هه‌ر له خۆراك تا ده‌گاته ده‌رمان له رێگه‌ی توركیاوه دابین ده‌كرێت. به‌شێكیان راسته‌وخۆ له توركیا و به‌شێكیان له رێگه‌ی ترانزیته‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێته هه‌رێم''.
به گوته‌ی كۆنسولی توركیا رێكاری پێویستی ته‌ندروستی گیراوه‌ته به‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی كه ده‌گه‌نه سنوور و پشكنینی پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
هاكان كاراچای بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیشی: ''رێگه به هه‌موو كاڵایه‌ك ده‌درێت كه هاورده‌ی هه‌رێم بكردرێت ته‌نیا ئه‌و كاڵایانه نه‌بێت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار رێنمایی یان تێبینی تایبه‌ت له‌سه‌ریان هه‌یه''.
سەبارەت بە ھاتوچۆی ھاووڵاتییانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا، ھاکان کاراچای گوتی: ''ھاووڵاتییانی تورکیا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ تورکیا بەڵام بە پێچەوانەوە لە چوارچێوەی رێکارەکانی پێش‌گرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناتوانن بێنە ھەرێمی کوردستان، ئەوانەیشی کە دانیشتووی ھەرێمی کوردستان و کارتی نشینگەیان ھەیە، دەتوانن بگەێنەوە ھەرێم و لێرە کەرەنتین دەکرێن و دوای وادەی دیاریکراو دەتوانن بچنەوە ماڵەکانییان''.
ئه‌و رێكارانه‌ی كۆماری توركیا دوای ئه‌وه هات كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی چه‌ند كه‌سێكی له هه‌رێمی كوردستان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و داوا كرا له هه‌موو سنووره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ رێوشوێنی تایبه‌ت بگیرێته به‌ر.
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، كۆی تووشبوان لە هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ٤٠ کەس کە ٣٠یان لە پارێزگای سلێمانی بووه و لەو ژمارەیەش یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و هەشت تووشبووش لە پارێزگای هەولێر و تووشبوویەکیش لە پارێزگای هەڵەبجەیە.
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیشیان بە ڤایرۆسەکە بەتەواوی چاکبووەتەوە گەیشتووه‌ته ١٣ کەس و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
بەئامانجی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ماوەی چەند رۆژێکە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە شارەکانی ھەولێر، سلێمانی و دهۆک راگەیەندراوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین رێکاری تەندروستی گرتووەتەبەر.