Ebru Şengül Cevrioğlu
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٩ دۆلار و ١٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت، به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٩ دۆلار و ٩٢ سه‌نت و به ٤٩ دۆلار و ٢٥ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٦دا، به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٩ دۆلار و ١٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤٦ دۆلار و ٠٧ سه‌نت فرۆشرا.
هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كان له‌باره‌ی دروستكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئابووری له جیهاندا و به‌مه‌یش نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٩ دۆلار و ١٥ سه‌نت بۆ ٤٩ دۆلار و ٢٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٩ دۆلار و ٠١ سه‌نت بۆ ٤٨ دۆلار و ٢٢ سه‌نت بمێنێته‌وه.