Ebru Şengül Cevrioğlu
08 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
ئیزمیر- AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ٤٩ دۆلار و ٤٣ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٤٨ دۆلار و ٧٩ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٠٥ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٦٣ دابەزی و نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤٨ دۆلار و ٤٨ سەنت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٤٥ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ئەو رێوشوێنانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆنا گیراونەتەبەر و زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتاکە وایانکردووە کەمی خواست لەسەر نەوت بەردەوام بێت.
هەفتەی رابردوو رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC) و ژمارەیەک لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بەڵام ئەو بڕیارەیان لە بارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەرنەکرد کە چاوەڕوان دەکرا، بەم هۆیەوە خستنەڕووی نەوت زیاتر لەو رێژەیەیە کە چاوەڕوان دەکرا و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوتە.
لە لایەکی دیکەوەشەوە خستنەڕووی نەوت لەلایەن لیبیا، ئێران و ڤێنیزوێللا وایکردووە رێژەی خستنەڕووی ئەو سووتمەنییە زیاتر بێت و ئەمەش نرخەکانی تووشی شڵەژان و ناڕوونی کردووە.