Khalid Mejdoub
28 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٧ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٥ لە سەدابەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٤ دۆلار و ھەشت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ ڕەتکردنەوەی پێشێنازێکی ئێران بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی حەوت ڕۆژە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، پێشێنازێکی ئێرانیان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی حەوت ڕۆژە، ڕەت کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشدابوو کە پێشنیازەکەی ئێران، مایەی قبوڵکردن نییە.