Khalid Mejdoub
11 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٥ لە سەدا، دبەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٨ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٨٥ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ بەھۆی بەردەوامی داخستنی گەرووی ھورمز دەگەڕێتەوە.
دوێنێ دووشەممە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ڕاگەیاندبوو کە گەرووی ھورمز بە ڕووی ھاتوچۆی کەشتییەکاندا پارێزراو نابێت، ئەگەر ئەمەریکا بەردەوام بێت لە سیاسەتی ئێستای و گەمارۆدانی دەریایی دژبە ئێران.