Gökçe Topbaş
22 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2023
ئەنقەرە – AA
لە رێگای پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی عێراق لە کاتێکدا نەوت و گازی سروشتی عێراق لە رێگای تورکیاوە دەگەیەندرێتە بازاڕەکانی جیهان، هەروەها رۆڵی دەبێت لە بەهێزبوونی تورکیا وەک ستاتۆی ناوەندیی وزەیی.
لە میانی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی عێراق کە بونیادنانی رێگای ئاسنی و رێگای وشکانی لە عێراقەوە بۆ تورکیا لەخۆ دەگرێت، وەک بنەمایەکەی ئابووری درێژمەودای دەرەوەی نەوت لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. وێستگەی یەکەمی پڕۆژەکە کورتکردنەوەی مەودا دەبێت لەنێوان بەنداوی فاوی گەورە لە نێوان ئاسیا و ئەورووپا لە رێگای تورکیاوە.
پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان کە وەک "رێگای ئاوریشمیی عێراق" ناوی دەهێندرێت وەک تێپەڕگەیەکی رکابەری نۆکەندی سوێس دەبێت و ئامانج لێی خێراکردنی گواستنەوەی کاڵا و شتومەکی بازرگانییە لەم رێگایەوە.
پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ کە ساڵەکانی ٢٠٢٨، ٢٠٣٣ و ٢٠٥٠ی بۆ دیاری کراون تەواو دەکرێت.
- "بەندەری فاوی گەورە توانای هەناردەکردنی وزەی تورکیا زیاتر دەکات"
بەڕێوەبەری دامەزرێنەری پلاتفۆرمی لێکۆڵینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆراسیا و ئاسیا-پاسیفیک، دکتۆر عەلی سەمین بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند بەندەری فاوی گەورە لە ٢٠٠٥ لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە هێندراوەتە بەرباس، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی و کێشەی ئەمنی پرۆژەکە دوا خراوە.
سەمین سەرنجی خستە سەر گرنگی ئەم بەنداوە بۆ گەشەی ئابووری عێراق و گوتی: "پڕۆژەی بەنداوی فاوی گەورە وابەستەییی عێراق بە داهاتی نیشتمانی لە رێگای نەوتەوە بە رێژەی لە سەدا ٤٠ بۆ لە سەدا ٦٠ کەم دەکاتەوە. داهاتی پڕۆژەکە بۆ عێراق دەبەت بە جێگرەوەی وابەستەیی بە نەوت"
سەمین سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، رووسیا دۆخی متمانەپێکراوی بۆ دابینکردنی وزە لەدەست دا، گوتی: "ئەورووپییەکان بۆ مسۆگەرکردنی وزەی پێویست چاو بە ستراتیجییەتی خۆیاندا دەخشێننەوە".
سەمین جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە سوود بە گەشەی ئابووری و توانای کێبڕکێ تورکیا لە کەرتی وزەدا دەگەیەنێت و گوتیشی: "ئەو کاتەی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا دەستی پێ کرد، سەبارەت بە چۆنیەتیی گەیاندنی گازی سروشتیی شلکراوەی قەتەر بۆ ئەورووپا، گفتوگۆیەکی جیددی هەبوو. لەگەڵ تەواوبوونی بەندەری گەورەی فاڤ، گواستنەوەی گازی قەتەر بۆ ئەورووپا لە رێگەی عێراقەوە دەست پێ دەکات. توانای هەناردەکردنی وزەی تورکیا زیاتر دەبێت. تورکیا سەرچاوەی وزەی عێراق دەگەیەنێتە بازاڕەکانی جیهان و لە بازرگانی وزەدا رۆڵی کارا دەگێڕێت. پرۆژەی رێگای گەشەپێدان بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسنین و شکانی کە لە بەسرە تا تورکیا درێژدەبێتەوە، سوود بە توانای کێبڕکێ تورکیا لە کەرتی وزەدا دەگەیەنێت".
- "لە رێگەی ئەو پرۆژەیەوە، هەردوو وڵات رۆڵی گونجاندن لە بازرگانی جیهاندا دەگرنە ئەستۆ"
پسپۆڕی توێژینەوەی پەیوەست بە عێراق لە سەنتەری توێژینەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ORSAM)، دکتۆر واسیق سەعدون رایگەیاند، پەرەپێدانی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی هاوکارییە ستراتیجییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی هەردوو وڵات و وادەکات هەردوو وڵات رۆڵی گونجاندن لە بازرگانی جیهان و هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا بگرنە ئەستۆ.
سەعدون گوتیشی: "تورکیا بە هێڵەکانی گواستنەوەی دەبێتە دەروازەیەکی گرنگی عێراق بۆ ئەورووپا، هەر بۆیەش هەردوو وڵات وەک پردێکی نێوان ئەورووپا و ئاسیا سەیر دەکرێن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە ٢١ی ئادار، رایگەیاند: "رێگاى گهشهپێدان نهك تهنها بۆ توركیا و عێراق، بهڵكو پرۆژهیهكى ستراتیجى گرنگه بۆ گشت ناوچهكه. بهم هۆیهوه ملیۆنان كهس له ئهورووپاوه تا كهنداو سوودمهند دهبن. بهم پرۆژهیهوه كه ههماههنگى ناوچهییمان بههێزتر دهكهین و قهبارهى بازرگانیمان فراوانتر دهكهین، دهزانین كه وڵاتانى دیكه برا له نزیكهوه چاودێرى ئهمه دهكهن. پشتیوان بهخوا لهگهڵ بهشدارى ئهوانیش، پرۆژهى رێگاى گهشهپێدان دهگۆڕین بۆ رێگاى ئاوریشمى نوێ".