Ebru Şengül Cevrioğlu
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینیی، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٧٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٦ دۆلار و ١٤ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٧ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٥٣ دابەزیوە و بە ٧٥ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٢ دۆلار و ٩٨ سەنت فرۆشرا.
بەردەوامی کاریگەری نادیاری حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەسەر ئاساییبوونەوەی ئابووریی و خواست لەسەر نەوت، کاریگەربوون لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
بەهۆی هەڵکشانی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆن لە ئەمریکا، زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ گەشتی ئاسمانیی لە پشووی کریسمسدا هەڵوەشێندرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئاماژەکان باس لەوە دەکەن، کاریگەری حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هێندە قورس نییە لێی بترسیت، ئەوەیش مەترسییەکانی کەمکردووەتەوە و دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتیی لە ئەورووپا کە هەفتەی رابردوو گەیشتە لووتکە و چاوەڕوانی ئەوەی کە وەبەرهێنەران هان بدات رووبکەنە بەکارهێنانی نەوت، پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخەکە دەکات.
بازاڕی نەوت تیشک دەخاتە سەر کۆبوونەوەکەی چواری کانوونی دووەمی گرووپی ئۆپیک پڵاس.
گرووپەکە لە کۆبوونەوەکەی دووی کانوونی یەکەمدا، بڕیاری دا لە مانگی کانوونی دووەمیشدا بەردەوام بێت لە پلانی زیادکردنی بەرهەمی رۆژانە بە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٩٤ سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ١٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٦٥ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٥٥ سەنت بمێنێتەوە.