Emel Öz
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره-AA
له‌و لافاوانه‌دا كه له ئه‌نجامی بارانی به‌خوڕ له مالیزیا درووستبوون، ٤٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئهیژان نیوز ئینته‌رناشناڵ (ANI)، له‌دوای ئه‌وه‌ی له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بارانی به‌لێزمه مالیزیای گرته‌وه، له زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌كه لافار درووستبوو.
كاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ٤٧ كه‌س له لافاوه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و گه‌ڕان به‌دوای پێنج كه‌سی دیكه‌ی بێسه‌روشوێندا درێژه‌ی هه‌یه.
پێشتر ٣٣ هه‌زار كه‌س بۆ ناوچه‌ی پارێزراو ده‌رباز كرابوون كه زۆرینه‌یان له ویلایه‌تی پاهانگ بوون.
حكوومه‌ت ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێگیرابوو كه به‌ر له باران هۆشداریی پێویستی نه‌داوه‌ته هاووڵاتییان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی نیشتمانیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان، ئه‌و ناوچانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی لافاوه‌وه بریتیین له هه‌ریه‌ك له سێلانگۆر، كێلانتان، تێرێنگانو، پاهانگ، مێلاكا، نێگێری سێمبیلان، پێراك و كوالالاپور.