Emel Öz
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھاندا، ٢٨٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
ماڵپەڕی "Worldometer" کە رۆژانە لەبارەی پێشھاتەکانی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان زانیارییەکانی نوێ دەکاتەوە، بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا، ٢٨٠ ملیۆن و ٢٨ ھەزار و ٩٠٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
کۆرۆنا بەتوندترین شێوە کاریگەری کردووەتە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە جۆرێک تا ئێستا، ٥٣ ملیۆن و ٣٣ ھەزار و ٦٠٤ حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە لەو وڵاتە تۆمار کراوە.
لە دوای ئەمریکا، ھیندستان بە ٣٤ ملیۆن و ٧٨٢ ھەزار و ٨٠٢ حاڵەت، بەڕازیل بە ٢٢ ملیۆن و ٢٣٤ ھەزار و ٦٢٦ حاڵەت، بەریتانیا بە ١١ ملیۆن و ٨٩١ ھەزار و ٢٩٢ حاڵەت، رووسیا بە ١٠ ملیۆن و ٣٩٢ ھەزار و ٢٠ حاڵەت، فەرەنسا بە نۆ ملیۆن و ٨٨ ھەزار و ٣٧١ حاڵەت، ئەڵمانیا بە حەوت ملیۆن و نۆ ھەزار و ٧٣ حاڵەت، ئێران بە شەش ملیۆن و ١٨٤ ھەزار و ٧٦٢ حاڵەت، ئیسپانیا بە پێنج ملیۆن و ٧١٨ ھەزار حاڵەت و ئیتاڵیا بە پێنج ملیۆن و ٦٤٧ ھەزار و ٣١٣ حاڵەت دێت.
لە تورکیا تاکو ئێستا زیاتر لە نۆ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
تا ئێستا لە سەرتاسەری جیھان پێنج ملیۆن و ٤١٥ ھەزار و ٧١٤ تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٠ ملیۆن و ٢٦٦ ھەزار و ٨٦٨ تووشبوو لە سەرتاسەری جیھان چاک بوونەتەوە.
ھاوکات ٢٤ ملیۆن و ٣٤٦ ھەزار و ٣٢٣ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.