Ebru Şengül Cevrioğlu
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی ههینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٧١ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٥ دۆلار و ١٥ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٤ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ١،٥٤ بهرزبوونهوهی بەخۆیەوە بینی و بە ٧٦ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٢ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٣٨ سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٧٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٥٨ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ١٤ سەنت بمێنێتەوە.