Betül Yürük
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
مایفێڵد – AA
له كاتێكدا كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامن دوای ئه‌و زیاتر له ٣٠ باهۆز شه‌ش ویلایه‌تی ئه‌مریكای له سه‌روویانه‌وه كینتاكی هه‌ژاند، هه‌وڵ ده‌درێت برینی زیانبه‌ركه‌وتووان ساڕ‌ێژ بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شاری مایفێڵد دوا كه یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی باهۆزهكان به توندترین شێوه كاریگه‌رییان تێ كردووه.
واین فلانت كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خواردنگه‌یه‌كی هه‌یه له شاره‌كه و به‌هۆی باهۆزه‌كه‌وه خواردنگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بووه، گوتی: "به‌ر له باهۆزه‌كه خه‌ڵكانێكی زۆر روویان تێ ده‌كردین، به‌ڵام دوای ئه‌و دۆخه تا ماوه‌یه‌ك كه‌س نایه‌ت. هێشتا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی نادیارن. هێشتا كه‌سانێك له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كان دهردههێندرێنهوه. دوو رۆژه ئاو و كاره‌بامان نییه. له سێی به‌یانییه‌وه له سه‌رمان به‌خه‌به‌ر هاتووم و خه‌ریكه ره‌ق ده‌بمه‌وه. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م مۆلیده‌ی كاره‌با داده‌نێین تاكوو له سه‌رمان ره‌ق نه‌بینه‌وه".
ئالین شان ویلیامز كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵه و له كاتی باهۆزهكهدا له‌گه‌ڵ ١١٠ كه‌س له كارگه‌یه‌كدا كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوو و دواتر رزگار كراوه، گوتی: "ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی لێی له‌دایكبوون و تیایدا گه‌وره بووم رووخاوه. باهۆزه‌كه هه‌موو شاره‌كه‌ی رووخاند. پێشتر هه‌رگیز شتی ئاوام نه‌دیووه. به دایكمه‌وه كه‌س لانه‌یه‌كی نه‌ماوه. پێویستمان به شوێنی مانه‌وه، جلوبه‌رگ و خۆراكه. نه‌خۆشه‌كان پێویستییان به حه‌ب و ده‌رمانه. پێویستیمان به هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كه".
شایهیم مهككامپبێل'یش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌گه‌ر تا زووه حكوومه‌تی فیدڕاڵی تانكه‌ری ئاو دابین نه‌كا، ئه‌وا شاره‌كه بۆنی زۆر ناخۆش ده‌یگرێته‌وه.