Mehmet Nuri Uçar,Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
قودس - AA
شێخ رائد سه‌ڵاح، سەرۆکی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستین ١٩٤٨ كه به پارێزه‌ری مزگه‌وت ئه‌قسا ناسراوه له دوای ١٦ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئازاد كرا.
پارێزه‌ری شێخ سه‌ڵاح، عومه‌ر خهمایسی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شێخ سه‌ڵاح ئازاد كراوه و له‌ئێستادا، چووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری ئوم فه‌حم باكووری ئیسرائیل.
له كاتێكدا ده‌یان كه‌س له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مهگیدۆی ئیسرائیلی كه شێخ سه‌ڵاح تیایدا ئازاد كرا گردبوونه‌وه بۆ پێشوازی لێكردنی، هاوكات له شاری ئوم فه‌حم سه‌دان كه‌س له چاوه‌ڕوانی ناوبراودان.
دانیشتوانی شاره‌كه به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی شێخ سه‌ڵاح-ه‌وه، شیرینیان به‌خشیوه و پیرۆزباییان ده‌كرد و یاریی ئاگرینییان به ئاسماندا هه‌ڵده‌دا و دروشمی "رائد شێخی ئه‌قسایه" و "ئه‌قسا به گیان و خوێن به‌ره‌و تۆ دێین"یان ده‌گوته‌وه.