Ali Kemal Akan
18 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتیی سوید و فینلاند له ناتۆ رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌وه وه‌بیربهێنمه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و له‌پێناو جێبه‌جێكردنی مهرجهكانماندا هه‌نگاوی پێویست نه‌هاوێژن، پێواژووه‌كه سڕدهكهین".
له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی داواكاریی هه‌ریه‌ك له سوید و فینلاند بۆ بوونه ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی ناتۆ، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌وه وه‌بیربهێنمه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و له‌پێناو جێبه‌جێكردنی مهرجهكانماندا هه‌نگاوی پێویست نه‌هاوێژن، پێواژووه‌كه سڕدهكهین".
گوتیشی: "ئه‌وه ده‌بینین كه سوید دیمه‌نێكی باشی پیشان نه‌داوه. وه‌ك توركیا هه‌ڵوێستمان زۆر روونه، ئه‌وه‌ی تری خۆیان ده‌یزانن".
دواتر له‌باره‌ی هه‌ڵاوسانه‌وه دوا و رایگه‌یاند: "به رێكخستنهوهكانى سه‌رى ساڵ و مانگى تهمووز، به‌ڵێنى خۆمان برده‌سه‌ر له‌باره‌ى نهپووكاندنهوهى هاووڵاتیانمان له ژێر هه‌ڵاوسان".
سه‌باره‌ت به گرنگی ساڵی ٢٠٢٣ش بۆ وڵاته‌كه‌ی، سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "كه توركیا بێ قه‌زا و به‌ڵا و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣ی جێهێشت، هه‌موو ده‌بینین كه قۆناغێكی نوێ و دره‌وشاوه چاوه‌ڕێمانه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌شی، روو له ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند: "ته‌نها رۆژی ٨ی تهمووز له پردی عوسمانغازییهوه، ٨٠ هه‌زار و ٦٢٤ ئۆتۆمبێل تێپه‌ڕیوه كاك كه‌مال. ئه‌مه قازانجی هه‌مووان نییه ئه‌مه قازانجی كادیرانی باوه‌ڕداره".
هه‌روه‌ها گوتی: "له هێڵه ئاسمانییهكانماندا ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌دوای یه‌ك ده‌شكێندرێن. له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ به‌درێژایی جه‌ژن تێكڕا ١٤٠٠ فڕۆكه هه‌ستاون و نیشتوونه‌ته‌وه و خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شی ٢٣٠ هه‌زار سه‌رنشین كراوه".