Sayim Harmancı
18 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2022
هەکاری – AA
بەمەبەستی گەیاندنی گازی سرووشتیی بۆ ساڵی داهاتوو، دەست کراوە بە راکێشانی هێڵی گازی سرووشتوی بۆ شارۆچکەی یوکسەکۆڤا لە پارێزگای هەکاری کە لەم ساڵانەی دواییدا لەڕووی وەبەرهێنانەوە گەشەی بهرچاوی بەخۆوە بینیوە.
لە میانی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و پێشخستنی یوکسەکۆڤا، دوای دەرچوونی تەندەر بۆ پڕۆژەکە کۆمپانیای بەرپرسیار دەستیکردووە بە راکێشانی هێڵی گازی سرووشتیی لە ناوچەی باغشڵی-یەوە تا ناوچەی ئینانڵی کە درێژییەکەی ٣٨ کیلۆمەتر دەبێت.
پارێزگاری هەکاری و سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت، ئیدری ئاکبییک بە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لەم چەند ساڵەی رابردوودا پڕۆژەی وەبەرهێنانی زۆر گرنگ لە یوکسەکۆڤا ئەنجامدراون، گوتی: "چاوەڕێ دەکەین گازی سرووشتیی لە ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بگاتە یوکسەکۆڤا، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییەکان دەستیان پێکردووە".
لای خۆیهوه بەڕێوەبەری کاروباری راکێشانی هێڵی گازی سرووشتیی بۆ یوکسەکۆڤا، عیسمەت تورفەنت بە ئاماژەدان بەوەی کە تا ئێستا نزیکەی ١٠ کیلۆمەتریان هەڵکەندووە و حەوت کیلۆمەتریش بۆرییان داناوه، گوتی: "زستان لێرە ژیان زۆر سەخت دەبێت، پیسبوونی هەوا زۆرە".