Servet Tümer
18 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2022
ئانتاڵیا – AA
کۆنسێرتێک لە هۆڵی شانۆگەری ئانتیکی ئاسپەندۆس لە شارۆچکەی سەریک لە پارێزگای ئانتاڵیا، بۆ ژەنیاری بەناوبانگی ئامێری هارپ، ڤیکتۆر ئەسپینۆلا رێک خرا.
ئاسپەندۆس کە لەگەڵ گرووپی دۆلاپدەرە بیگ گانگ هاتە سەر تەختی شانۆ، بە نیشاندانی تواناکانی لە ژەنینی ئەو ئامێرە میوزیکییە کاریگەری کردە سەر ئامادەبووان، هەروەها دویگو تاهران چەند کۆپلە گۆرانییەکی پێشکەش کرد.
لە دوای کۆنسێرتەکە میوزیکدۆستان بە پێوە چەپڵەیان بۆ سۆڵۆوێستی گرووپەکە، دویگو تاهران لێدا.
ڤیکتۆر ئەسپینۆلا بەر لە دەستپێکردن بە کۆنسێرتەکە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە خۆشحاڵە ئەمڕۆ لەگەڵ گرووپی دۆلاپدەرە بیگ گانگ کۆنسێرت پێشکەش دەکەین.
ئەسپینۆلا ئاماژەی بەوە دا کە پێشتر کۆنسێرتی لە ئیزمیر و ئیستانبوڵ ئەنجامداوە و گوتی: "تورکیام زۆر خۆشدەوێت، سوپاسی گرنگیدانی میوزیکدۆستان دەکەم بە کۆنسێرتەکە".
دامەزرێنەر و بەرێوەبەری گرووپی دۆلاپدەرە بیگ گانگ، گۆکای سونگو ئاماژەی بەوە دا کە خۆشحاڵن کۆنسێرت لەو شوێنەوارە مێژووییە رێک دەخەن.