Yusuf Koyun
13 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2023
ئادانا – AA
خاوەنی کۆمپانیای بیناسازیی ئاڵپارگون، حەسەن ئاڵپارگون کە هەندێک لەو باڵەخانەی درووست کردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی قەهرهمانمەڕەشەوە رووخاوە، دهستبهسهركرا.
کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە لەگەڵ حەسەن ئاڵپارگون، کە لە نیكۆسیا پایتەختی کۆماری قوبرسی تورکی باكوور دەستگیرکرابوو، و بۆ ئادانا گوازرابوویهوه، تەواو بوون.
لە کاتی هێنانه دهرهوهی لە ئاسایش، رۆژنامەوانان ئەوەیان وەبیر ئاڵپارگون هێنایەوە کە پێشتر لە وەڵامی هۆکاری رووخانی هەندێک لەو باڵەخانانەی دروستی کردووە، گوتوویەتی "قەزاوقەدەر" بووە، ئەو وڵامەی دووبارە کردەوە و گوتی: "من کەمتەرخەمیم نییە. زۆر ئازاری ویژدان دەچێژم. هیچ باڵەخانەیەکی بێزیان لە ئادانا نییە".
دواتر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و تاوانی رێکخراو، ئاڵپارگونیان بردە دادگا.
دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن داواکاری گشتییەوە، حەسەن ئاڵپارگون لەلایەن دادگای ئێشکگرەوە بریاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچوو.
ئاڵپارگون کە بە تاوانی "کوشتن لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و بوونه هۆكاری برینداربوون" بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، دوای هەڵاتنی بۆ کۆماری قوبرسی تورکی باكوور لە ئەنجامی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیكۆسی، خۆی رادەستکردەوە.
حهسهن ئاڵپارگون کە هەوڵیدا ٩٩٠ هەزار دۆلار، ٨٩٠ هەزار یۆرۆ و ٥٠٠ هەزار لیرە حەواڵە بکات و لە ناوچەی دەمیرهانی نیكۆسیا خانوویەک بكڕێت، بە کەشتی گوازرایهوه مێرسین و رادەستی تیمی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئادانا کرایەوە.