Mustafa Yılmaz,Fatih Çapkın
13 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2023
هاتای – AA
لە شارۆچکەی ئانتاکیا سهربه پارێزگای هاتای، کەسێک دوای تێپەڕبوونی ١٨٣ کاتژمێر بەسەر بوومەلەرزەکەدا، له ژێر داروپهردوودا رزگارکرا.
کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات كه چهقهكهی پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو، بە "کارەساتی سەدە" ناودهبرێت، لە پارێزگای هاتای بەردەوامە.
ژمارەیەکی زۆر له تیمهكانی گەڕان و رزگارکردن کە سەرقاڵی کارکردنن لەنێو داروپەردووی باڵەخانەیەکی داڕووخاودا له شارۆچکەی ئانتاکیا، دوای ١٨٣ کاتژمێر به هانای هاووڵاتییەکهوه بەناوی حوسێن بەربەر، چوون.
حوسێن بەربەر دوای دەرکردنی لهژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکە، بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.