Dildar Baykan Atalay
13 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو ئاشرایكرد ئەو بانگەشانەی دهكرێن سەبارەت بە هاتنی بەلێشاوی پەنابەران لە سووریاوە بۆ تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، نادرووستن.
دوای کۆبوونەوەی نێوان مهولود چاوشئۆغلو و وەزیری دەرەوەی لیبیا، نەجلا مەنگوش لە ئهنقهره، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.
چاوشئۆغڵو سەبارەت بە بانگەشەکانی هاتنی لێشاوی پەنابەران لە سووریاوە لەگەڵ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان لەدوای بوومەلەرزەکەی پارێزگای قەهرەمانمەڕهش، رایگهیاند: "لەم رۆژە سەختانەدا کە پێیدا تێدەپەڕین، لەم رۆژانەی کە تێیدا زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگییە، هەست بە نیگەرانیی زۆر دەکەین بەهۆی ئەوەی وزەمان لە وەڵامدانەوەی ئەو زانیارییە نادرووستانە خەرج دەکەین کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاناڵە جیاوازەکاندا بڵاو دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد رەخنە گرتن لەو حکوومەتەی کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات یان دژایهتییكردنی شتێکی سرووشتییە و گوتی: "بەڵام بڵاوکردنەوەی زانیاری نادرووست بۆ ئیستیفزازکردنی خەڵک، نیاز باشی نییە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەی خستەڕوو بوومەلەرزەکەی تورکیا کاریگەری لە سووریاش درووست کردووە و جەختی لەوە کردەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هاوکارییەکی بەهێزی تورکیا دەکات، دەیانەوێت هاوکاری سووریاش بکەن و سوپاسی کردن.
- چەند رێگاکان نۆژەن بکرێنەوە ئەوەنده بارهەڵگرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان زیاددەکات
مهولود چاوشئۆغڵو، ههروهها رایگهیاند: "ئەوەی لەوێش (سووریا) بوومەلەرزە کاری تێکردوون مرۆڤن. هەربۆیە هەندێک لە هاوکارییەکان راستەوخۆ لە ئاسمانەوە دەچن و ئێمەش کایەی ئاسمانیمان بۆ ئەم فڕۆکانە دەکەینەوە. دووهمیش، ساڵانێکە هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەروازە سنوورییەکانی جیلڤەگۆزو و بولبولهانەدا تێدەپەڕن. رێگا و پردەکانی بەری ئەوبەری ئەم دەروازە سنوورییانە زیانی بەرکەوتووە و لە ئێستادا نۆژەندەکرێنەوە و هەموو رۆژێک ژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی کە بهوێدا تیدەپەڕن، ئەو بارهەڵگرانەی کە هاوکاری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان باردهكهن روو لە زیادبوون دەکات. تا زیاتر نۆژەنبکرێتەوە، ژمارەکان زیاد دەبێت. لەم قۆناغەدا، دوو دەروازەی سنووری لە کلیس لەژێر دەستی ئێمەدایە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەوەمان گوت کە دەتوانن لەم دوو دەروازەیەوە هاوکاری مرۆیی بنێرن. واتا، گوتوومانە دەتوانین ئەو دەروازە سنوورییە بۆ هاوکارییە مرۆییەکان بکەینەوە و دەتوانن بەکاریبهێنن. رووداوەکە بەم شێوەیەیە".
- "کردنەوەی دەروازەی سنووری لەو ناوچانەی کە لهژێر دهستی پەکەکه و یەپەگەدایه جێگەی باس نییە"
مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بەو بانگەشانە گوتی: "کردنەوەی دەروازەی سنووری لەو ناوچانەی کە له ژێر دهستی پەکەکه و یەپەگەدایه، جێگەی باس نییە. جگە لەوە زانیاری 'هاتنی پەنابەران بۆ تورکیا و سووریا بە لێشاو' راست نییە. چاودێریی ئەو کەسانە دەکەین کە ئەمانە بڵاو دەکەنەوە، لە دۆخی ئاساییدا کەسانێکن کە دەبێت بە جددیی وەریان بگرین، کەسانێکن کە وا بیریان لێدەکەینەوە. ئەگەر زانیارییان دەوێت با لە ئێمە بپرسن. ئێمە زانیاری پێویستیان دەدەینێ".
چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە ئەو دهروازانهی بوونەتە جێگەی باس ساڵانێکە بۆ هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوەتەوە و بە پێی بریاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بووه و رایگهیاند:
"دەروازەکانی دیکەش یەک ئاڕاستەن. واتا بۆ بردنی هاوکارییە مرۆییەکانە. کرانەوەی ئەو دەروازانە مانای ئەوە نادات کە سوورییەکان بە لێشاو بێن بۆ وڵاتەکەمان. سەرەرای ئەوەی کە چەندین جار ئەمانەمان گوتووە، رۆژانە بڵاوکردنەوەی درۆ و زانیاری نادروستی نوێ بەڕاستی نیازباشی نییە. ئەوەی ئێمە دەیڵێین زۆر ئاشکرا و روونە. کەس ئەمە بۆ شوێنێکی دیکە نەبات، یاری بە هەستی گەلەکەمان نەکەن. لەم کاتەدا دەبێت هەموومان جەخت لەسەر ناوچەکانی بوومەلەرزە و زیانبەرکەوتووان بکەینەوە".