Zafer Fatih Beyaz
23 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2026
لە ئۆپەراسیۆنی میت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی سووریا، ١٠ تیرۆریستی داعش لە سووریا دەستگیر کران کە یەکێکیان پەیوەندیدار بە هێرشێکی تیرۆریستی لە ئەنقەرە لە لیستی داواکراواندا بوو.
بە پێی ئەو زانیارییەی لەسەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، هەواڵگریی تورکیا لە ئاکامی هەوڵەکانیدا بۆی دەرکەوتووە کە گومانلێکراوە تورکەکان کە لە تورکیاوە بۆ تێکەڵبوونی بە ڕێکخراوی تیرۆروستی داعش چوونە سووریا، چالاکییەکانیان زۆرتر بووە و لە زۆربەی چالاکییەکانی تیرۆریستییەکان لە تورکیا دەستیان بووە.
هەروەها دەرکەوتووە کە یەکێک لە تیرۆریستان لە کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ئەنقەرەدا بەشدار بووە.
لە ئۆپەراسیۆنی میت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی سووریا، ١٠ تیرۆریستی داعش لە سووریا دەستگیر کران کە یەکێکیان ئەو تیرۆریستیە بووە کە لە هێرشەکەی ئەنقەرەدا تێوەگلاوە و هەموویان هێندرانەوە تورکیا.