Muhammed Enes Can,Rewa Mahmood Hasan
17 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
لەچوارچێوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچیدا لەنێو سوپادا، داواکاری کۆماریی ئیستانبوڵ بڕیاری دەستبەسەر کردنی ٤٨ گومانلێکراوی دەرکرد.
لەژێڕ رۆشنایی زانیاری دانپێدانەکانی هەندێک لەسەربازە دەستگیر کراوەکانی دۆسیەی فەتۆ، دەرکەوت هەندێک لە گومانلێکراوەکان وەک لە زمانی رێکخراوەییەوە دەرکەوتووە بە مامۆستا ناوزەد کراون و بەرپرسی کەسانی سەربازی بوون.
لەو چوارچێوەیەدا بەتۆمەتی دزەپێکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی بۆ نێو سوپا و پێدانی پرسیاری تاقیکردنەوەی سەربازیی بە هەندێک کەس، بریاری دەستبەسەر کردنی ٤٨ گومانلێکراو دەرکرا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیر کردنی گومانلێکراوان دەستپێکرد.