Burak Akay
24 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
چاناككاله - AA
له كه‌ناراوه‌كانی دەریای مارمارا، لەو ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچكه‌ی شارکۆی تەکیرداغ و شارۆچكه‌ی گهلیبۆلی سەربە پاریزگای چاناككاله، دوو كه‌شی به‌ریه‌ك كه‌وتن.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، کەشتییه‌كی هه‌ڵگری ئاڵای پاناما به‌ناوی "بنیتامو" كه ٢٩٩ مەتر درێژه و لە بەندەری یوژهنۆ ئۆکرانیاوە به‌ره‌و بەندەری شانگهای ژانگجیاکانگ-ی چین ده‌چوو له‌گه‌ڵ کەشتییه‌كی هه‌ڵگری ئاڵای دوورگەکانی باربادۆس به‌ناوی "بی سی ڤانیسا" كه ١٧٢ مەتر درێژه و لە بەندەری ڤارنای بولگاریا بەرەو بەندەری تونسی میسر ده‌چوو لە كاتژمێر ٠٦:١٠دا لەو ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچكه‌ی شارکۆی تەکیرداغ و شارۆچكه‌ی گهلیبۆلی سەربە پارێزگای چاناككاله به‌ریه‌ك كه‌وتن.
دوای ئەوەی کاپتنی کەشتییەکان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه زانیاریان دا به بەڕێوبەرایەتی گشتیی سەلامەتی کەناراوهکان، تیمی هاوكاریی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوەکە كرا.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كه گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه، بۆی ده‌ركه‌وت جگه له زیانی ماددی رووداوه‌كه، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ پیسبوونێكی ژینگه‌ش رووینه‌داوه.
دوای رووداوه‌كه هەردوو کەشتییەکە لە ناوچەیه‌كی پارێزراودا له‌نگه‌ریان گرت.