Sebahatdin Zeyrek
24 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2021
ده‌نیزلی – AA
له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی پاموككاله لە پارێزگای ده‌نیزلی ١٧ موگناتیسی شێوه هه‌ڵمات كه له بازاڕ وه‌ك مورو ده‌فرۆشران له گه‌ده‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٩ مانگی ده‌رهێندرانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی موراد ئۆزدەمیری ١٩ مانگان، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناكاو ره‌وشی ته‌ندروستی تێك چوو خانه‌واده‌كه‌ی كه له شارۆچكه‌ی پاموككاله سەربە پارێزگای ده‌نیزلی ده‌ژین، جگه‌رگۆشه‌كه‌یان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت. له‌و تیشكه (X-ray)ی بۆی ئه‌نجام درا، ده‌ركه‌وت كه مادده‌ی نامۆ له‌نێو گه‌ده‌ی منداڵه‌كه‌دا هه‌ن.
دواتر منداڵه‌كه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی پاموككاله و بڕیاری به‌په‌له درا كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت.
له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند مامۆستا له به‌شی زانسته‌كانی هه‌رسی منداڵان، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر خه‌لیل كۆجاماز و تیمه‌كه‌ی توانییان ١٧ موروی موگناتیسی كه پێنج میلیمه‌تر ده‌بوون له گه‌نده‌ی منداڵه‌كه ده‌ربهێننه‌وه.
به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی موگناتیسه شێوه مرووهكان له گه‌ده‌ی ئه‌و منداڵه‌دا له تیشكی (X-ray)ی و رێبازی نێوبینی (نازور)دا ده‌ركه‌وتن.
خه‌لیل كۆجاماز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه منداڵان ده‌توانن ئه‌و مادده بچووكانه قوت بده‌ن و گوتی: "مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت نزیكه‌ی مانگێك بێت ئه‌و موگناتیسانه له گه‌ده‌ی منداڵه‌كه‌دا بووبن".