Ömer Faruk Salman
24 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
مه‌ڕه‌ش – AA
زیادبوونی ئاستی لۆكه‌ی ره‌نێوهاتوو له پارێزگای مه‌ڕه‌ش كه یه‌كێكه له ناوچه گرنگه‌كانی ره‌نێوهێنانی لۆكه له توركیا، جووتیارانی دڵخۆش كردووه.
كۆكردنه‌وه‌ی لۆكه‌ی ره‌نێوهاتوو كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به "زێڕی سپی" ناوی ده‌به‌ن له هه‌ردوو ناوچه‌ی ئۆنئیكیشوبات و دوڵكادیرئۆغڵو به‌رده‌وامه.
ساڵی رابردوو به‌هۆی كاره‌ساته سروشتییه‌كانه‌وه، ئاستی لۆكه‌ی ره‌نێوهێندراو له هه‌ر دۆنمێك زه‌ویدا كه‌م بووه‌وه تا ٢٥٠ كیلۆگرام، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مساڵ بەرهەم بۆهەر دۆنمێک له‌نێوان ٤٥٠ بۆ ٦٥٠ كیلۆگرامدا بێت.
دوای لێكردنه‌وه‌ی لۆكه، به ئامێری تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێت و ده‌كرێت به ده‌زوو و دواتر به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له رستن و چنیندا ده‌فرۆشرێت.
سه‌رۆكی ژووی كشتوكاڵیی پارێزگای مه‌ڕه‌ش، مه‌همه‌ت چه‌تینكایا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "بۆ ئه‌مساڵ ٢٠ هه‌زار دۆنم چێندراوه و به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه تا ئێستا لۆكه لێكراوه‌ته‌وه پێده‌چێت ئاستی لۆكه‌ی ره‌نێوهاتوو له سه‌رووی پێشبینییهكانمانهوه بێت".