Muhammed Nuri Erdoğan
24 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو رایگه‌یاند "دوو تیرۆریست كه لە سنووری چوکورجا دزەیان کردبوو، به پاڵپشتی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ئۆپەراسیۆنی وشكانیی له چالاكی خران".
سولەیمان سۆیڵو له تویتێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر بڵاوی كردووەتەوە رایگه‌یاندووە " ئێمە تازە گەیشتینە یوكسه‌كۆڤا له هه‌كاری، ئه‌و هه‌واڵه‌ی چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد گه‌یشت. دوو تیرۆریست كه لە سنووری چوکورجا دزەیان کردبوو، به پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ئۆپەراسیۆنی وشكانیی له چالاكی خران. لە قسه تێناگەن ئه‌گه‌ر ده‌وێرن با خۆیان ده‌رخه‌ن نەک وەک مشک خۆیان بشارنەوە".