Ferdi Türkten
23 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌سكی شه‌هیر – AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "لە ماوەی ١٩ ساڵدا چۆن بە ئاسانی هەموو ئازارەکانمان چارەسەر کرد ئاواش لە ٢٠٢٣دا کە سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا-مان پیرۆز کرد، پشتیوان بە خوا وڵاتەکەمان دەگەیەنینە کەناری ئارامی".
له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری به‌رفراوانی ئاك پارتی له ئه‌سكی شه‌هیر كه له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی ژووری بازرگانیی شاره‌كه به‌ڕێوه چوو، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لە ماوەی ١٩ ساڵدا چۆن بە ئاسانی هەموو ئازارەکانیان چارەسەر کردووه ئاواش لە ٢٠٢٣دا کە سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا-یان پیرۆز کرد، پشتیوان بە خوا توركیا دەگەیەننە کەناری ئارامی و گوتی: " بەدڵنیاییەوە لە کۆتاییدا هەر دەگەینە ئامانجی خۆمان بۆ ئەوەی ببینە یەکێک لەو ١٠ وڵاتەی جیهان کە خاوەنی گەورەترین ئابوورین. لەم پێناوەشدا بەردەوام دەبین لەوەی ورەی خۆمان بەبەرزی بهێڵینەوە".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له میانی گه‌شته چوار رۆژیهكهیدا بۆ سێ وڵاتی ئه‌فریقا حه‌وت رێككه‌وتننامه‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئه‌نگۆلا واژوو كردووه و له سهردانهكهیشدا بۆ تۆگۆ كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌باره‌ی فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام داوه و گوتی: "له‌گه‌ڵ نێجیریایش كه ژماره‌ی دانیشتووانی ٢١٠ ملیۆنه و قه‌ره‌باڵغترین وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقایه چه‌ندین بڕیاری گرنگ دراون هه‌ر له بواری وه‌به‌رهێنان و ئه‌منییه‌وه بگره تاكوو ده‌گاته پیشه‌سازیی به‌رگری".