Nurullah Kalay
23 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
مانیسا – AA
ره‌نگه‌كانی پاییز دارستانه‌كانی قه‌زای دهمیرجییان له پارێزگای مانیسا خه‌مڵاندووه كه هه‌زار و ٦٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزن.
له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ره‌نگی زه‌رد، سوور، قاوه‌یی و سه‌وز ئه‌و دارستانانه‌یان خه‌مڵاندووه كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی هشر، گورگه‌ن و باشاڵان له بهرزایییهكانی قه‌زای ده‌میرجی.
ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌ن دڵڕفێنانه‌ی پاییز روو له‌و كوێستانانه ده‌كه‌ن و ده‌ستیان كردووه به وێنه چركاندن.
شاره‌وانیی ده‌میرجی به مه‌به‌ستی ناساندنی سروشتی دڵڕفێنی ناوچه‌كه پێشبڕكێكی وێنه‌ی فۆتۆگرافی به ناوی "پاییز له ده‌میرجی" رێك خستووه.
ئه‌و وێنانه‌ی له‌و مانگه‌دا دهچركێندرێن به‌شداری له پێشبڕكێكه‌دا ده‌كه‌ن و ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرێن ١٥ ئه‌لبوومی وێنه‌یان لێ دروست ده‌كرێت.