Burcu Çalık Göçümlü
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگیی سوپای تورکیا و هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا بەڕێوەچووە، دوو تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق لە چالاکی خران.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگیی سوپای تورکیا و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بەڕێوەچوو، لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق، دوو تیرۆریستیی پەکەکە لەچالاکی خران. بەردەوامین لە رووخانی لانەی تیرۆریستیان بەسەریاندا".