Sabri Sarcan
21 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2024
ئیغدر - AA
دۆڵی ئوچکایا لە قەزای توزڵوجا لە پارێزگای ئیغدر، ئاوێتەی ڕەنگەکانی پاییز بووە.

دۆڵەکە کە چەند کیلۆمەترێک لە گوندی ئوچکایا دوورە، جوانی وەرزی پاییز باڵی بەسەردا کێشاوە.
درەخت و ڕووەکەکانی دۆڵەکە ئاوێتەی ڕەنگەکانی زەرد، قاوەیی و سەوز بوون و دیمەنێکی جوانیان بە ناوچەکە بەخشیوە، ئەو دیمەنە قەشەنگەش بە درۆن وێنەى گیرا.

دۆڵەکە کە نزیکەی دوو هەزار مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، بەهۆی کانیاو و جوانییەکانی سروشتەوە لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا بووەتە جێی سەرنجی سروشتدۆستان.