Bülent Mavzer,Mohammed Baqi Hussein
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2018
ئیدر - AA
بیبه‌ری مه‌كسیكی كه له بناری چیای ئاگری به‌رهه‌مده‌هێنرێت، هه‌نارده‌ی ئه‌ورووپا ده‌كرێت.
به هۆی به‌پیتی خاک و گونجاویی كه‌شوهه‌واكه‌یه‌وه، چه‌ندین جۆر سه‌وزه و میوه له ئیدر به‌رهه‌مدەهێنرێت.

نه‌ورۆز سهداك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئیدر ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی چالاپینۆ كرد كه به بیبه‌ری مه‌كسیكی ناسراوه.
نەورۆز سهداك كه ساڵانه نزیكه‌ی 100 تۆن بیبه‌ری مه‌كسیكی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، پێشتر بیبه‌ری مه‌كسیكیی له وڵاتانی دیكه‌ی كڕیوه و گه‌یاندوویه‌ته بازاڕه‌كانی ئه‌ورووپا.

ناوبراو رایگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئیدر چه‌ندین جۆری بیبه‌ر به‌رهه‌مدێت، ئه‌و جۆره بیبهرهشیان تاقیكردووه‌ته‌وه و گوتی: "ئێستا له كێڵگه‌ی خۆماندا بیبه‌ره‌كه به‌رهه‌مده‌هێنین و هه‌نارده‌ی ئه‌ورووپای ده‌كه‌ین. خاكی ئیدر و چوكورۆڤا زۆر به‌پیته. ئێمه‌ش له‌و بابه‌تانه‌ی لێره ده‌یچێنین، به‌رهه‌می باش به‌ده‌ستده‌هێنین".