Hüseyin Yıldız
18 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
ئیدر- AA
چیای ئاگری کە پێنج هەزار و ١٣٧ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بەرزترین خاڵە لە تەواوی تورکیادا.
لەئێستاشدا کە وەرزی بەهار هاتووە تێکەڵبوونی رەنگەکان لەم چیایە دیمەنێکی ناوزەیان دروست کردووە، بەجۆرێک لە بەرزایی سێ هەزار مەتر تا لووتکەی چیاکە بە بەفر داپۆشراوە و دامێنەکەشی بە گوڵاڵەسوورە رازاوەتەوە، ئەمەش بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران، بەمهۆیەوە لە ئیدر و شارەکانی دیکەوە خەڵکی بۆ بینینی ئەم دیمەنە دڵڕفێنە و وێنەگرتن لە سروشتدا دێنە ئێرە.
یەکێک لەو گەشتیارانە لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا، گوڵاڵەسوورەکان دەپشکون و هاووڵاتییان بۆ گەشت و سەیران دێنە دامێنی چیای ئاگری.