15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
ئیغدر - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه سه‌باره‌ت به تیرۆر له‌باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆك شاره‌وانی ئیغدر، یاشار ئاكوش كه سه‌ربه هه‌ده‌په-یه، ده‌ستگیركرا.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه سه‌باره‌ت به تیرۆر له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆمارییه‌وه له‌باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای ئیغدر، كاته‌كانی به‌یانی ئۆپه‌راسیۆنیان كرده سه‌ر بینای خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی شاره‌كه و ماڵی ئاكوش له ناوه‌ندی شاره‌كه.
تیمه‌كان ده‌وری بینای شاره‌وانیان گرت و له یه‌ك كاتدا ژووری ئاكوش له بینای شاره‌وانی و خانووه‌كه‌یان پشكنی.
پاشان پۆلیس سه‌رۆك شاره‌وانی ئیغدر، یاشار ئاكوش-یان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیركرد و گواستیانه‌وه بۆ ئاسایش.
له كاتی پشكنینه‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ له ده‌وری بینای شاره‌وانی گیرایه‌به‌ر.