Mehmet Sıddık Kaya
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2021
دیاربه‌كر – AA
٦٥ كه‌س كه له میانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بۆ تیرۆریستان له دیاربه‌كر ده‌ستگیركرا بوون، ده‌ستبه‌سه‌ركران.
پارێزگای دیاربه‌كر رایگه‌یاند، ٦٥ كه‌س له‌و ٧٣ كه‌سه ده‌ستگیركران كه تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌ی دیاربه‌كر له میانی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له ٢٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ و به‌پێی یاسای ژماره‌ی ٦٤١٥ بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی تیرۆریستان ده‌ستگیری كردبوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كه له ١٧ی حوزه‌یرانی رابردوو ئه‌نجامدرا، ٣٣ تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیر كرابوون و تیایدا هاتووه "به‌مه‌به‌ستی تێكنه‌چوونی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتییانمان پێداگیرانه ئۆپه‌راسیۆن و هه‌ڵمه‌ته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".