Zafer Fatih Beyaz
03 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2026
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک تورکیا بەردەوام دەبین لەسەر پێشکەوتنەکانمان لە بواری پیشەسازیی بەرگریی. لەم بوارەدا بە تەواوی شۆڕشێک بونیاد دەنێین".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی چوارەمین ڕۆژی گەورەترین فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا ناسراو بە تێكنۆفێست (TEKNOFEST) کە لە شانلیئورفا بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە سەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە ڕووداوی داڕمانی كانێكی خهڵووزێک لە شارۆچکەی سۆما لە پارێزگای مانیسا کرد و گوتی: "لێکۆڵینەوە لە چەندین ڕەهەندەوە بەردەوامە. هەر کەمتەرخەمی و یان تاوانێک، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە. لەنزیکەوە چاودێری دەکەین".
دواتر سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە سەرکەوتنەکانی تورکیا لە بواری پیشەسازیی بەرگریی کرد و گوتی: "وەک تورکیا بەردەوام دەبین لەسەر پێشکەوتنەکانمان لە بواری پیشەسازیی بەرگریی. لەم بوارەدا بە تەواوی شۆڕشێک بونیاد دەنێین".
هەر لەم بارەیەوە سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی پێویستی کەرەستەی بەرگریی بۆ دۆستمانمان، ئەگەر داوامان لێ بکەن. لەو باوەڕەداین دۆستانمان چەندە بەهێز بن، ئێمەش ئەوەندە بەهێزین".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "پەنا بەخوا دەگەینە پێگەی زۆر بەهێزتر و ئەم دەستکەوتانە بە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێ و پلاتفۆرمی نوێ بە ڕکابەری بەهێز و بەرزکردنی ئاست، زیاتر بەهێز دەکەین".
فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا (تێكنۆفێست) کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی ڕاگەیاندنی جیهانییەتی و به سەرپەرشتی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و وەقفی تیمی تەکنەلۆجیای تورکی "T3" بەڕێوەدەچێت لە فڕۆکەخانەی گاپ لە شانڵیئورفا بەردەوامە لەسەر ئەرکەکانی.
فێستیڤاڵەکە کە لە لایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی بێ وێنەی لێکراوە بۆ چوارەمین ڕۆژ بەردەوامی دەدات بە کارەکانی و سبەی کۆتایی پێ دێت.