Çiğdem Alyanak,İsmail Özdemir,Muhammet Ali Kemal
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند "٢٤ی حوزەیران، رۆژی هەڵبژاردن، خاڵی یەکلاکەرەوە دەبێت و تورکیا پێ ده‌نێته نێو قۆناغی نوێوە. ئامادەکاریی تەواومان بۆ ئەو قۆناغە نوێیە کردووە. هەموو کات ئامادەین. گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن تاکو ئێستا کاندیدی خۆی دیاریی نەکردووە. بەگژیەکداچوونەتەوە و دیار نییە کە چی‌یان كردووه و چی دەکەن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له كۆنگره‌ی لقی ئافره‌تانی ئاك پارتی له ئیستانبوڵ، له پاسی پارته‌كه‌وه گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی باریك و دوور و درێژن و رایگه‌یاند "شه‌و و رۆژ رێدهكهین. كاری زۆرمان هه‌یه ئهنجامیبدین به‌ڵام به باوه‌ڕ، سووربوون و مكووڕییه‌وه ئه‌م رێگه‌یه‌مان گرتووه. وه‌ستان نییه، گوتمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگه‌كه. به‌هه‌مان شێوه قۆناغێكی نوێمان له‌به‌رده‌مدایه.٢٤ی حوزەیران، رۆژی هەڵبژاردن، خاڵی یەکلاکەرەوە دەبێت و تورکیا پێ ده‌نێته نێو قۆناغی نوێوە. ئامادەکاریی تەواومان بۆ ئەو قۆناغە نوێیە کردووە. هەموو کات ئامادەین. گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن تاکو ئێستا کاندیدی خۆی دیاریی نەکردووە. بەگژیەکداچوونەتەوە و دیار نییە کە چی‌یان كردووه و چی دەکەن. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له ئێستادا ئێمه کاتی هه‌ڵبژاردنمان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. بهرژێرهكان بۆ كاندیدبوون، داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنمان، مانیفێستۆكهمان ئاماده‌یه. رۆژی شه‌شی مانگ، له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌مان له ئیستانبوڵ، مانیفێستۆكهمان راده‌گه‌یه‌نین. له‌دوای ئه‌وه‌ش له میانی ناساندنی كاندیدهكانماندا، به‌رنامه‌كه‌مان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".