Andaç Hongur,Güç Gönel,Muhammet Ali Kemal
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
١١مین سه‌ركۆماری توركیا، عه‌بدوڵڵا گول رایگەیاند کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاندید ناکات و گوتی "پێم وابوو ئه‌گه‌ر سازانی فراوان بوونی هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه له‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان له‌گەڵ هاوڕێكانمان، خۆمان نادزینه‌وه. له ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ته‌مه‌ل، به‌وه گه‌یشتین كه سازانێك و ئاره‌زوویه‌كی فراوانی له‌وشێوه‌یه بوونی نییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، هیچ پرۆسه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كاندیدبوونم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جێگه‌ی باس نییه".
عه‌بدوڵڵا گول له ئۆفیسی خۆی له ناوچه‌ی ماسڵاكی ئیستانبوڵ، روونكردنه‌وه‌یه‌كی دایه رۆژنامه‌وانان.
گول باسی له‌وه‌كرد كه توركیا له قۆناغێكی نائاساییدا، بۆ هه‌ڵبژاردنێك به‌ر له واده‌ی خۆی هه‌نگاو ده‌نێت و هیوای خواست هه‌ڵبژاردنه‌كان ببنه مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ توركیا.
١١مین سه‌ركۆماری توركیا له‌میانی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌م دواییه، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌عاده‌ت، ته‌مه‌ل كارامۆڵڵائۆغڵو ناوی ئه‌وی هێناوه، جموجۆڵێك له ده‌ره‌وه‌ی خودی خۆی به‌ره‌وپێشچووه و رایگه‌یاند: "ئه‌و جموجۆڵه له‌سه‌ر خواستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه متمانه‌یان به زانست، ئه‌زموون، سیاسه‌ت و تێگه‌یشتنی من بۆ حوكمڕانیی، سه‌ریهه‌ڵداوه. منیش پێم وابوو ئه‌گه‌ر سازانی فراوان بوونی هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه له‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان له‌گەڵ هاوڕێكانمان، خۆمان نادزینه‌وه. له ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ته‌مه‌ل، به‌وه گه‌یشتین كه سازانێك و ئاره‌زوویه‌كی فراوانی له‌وشێوه‌یه بوونی نییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، هیچ پرۆسه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كاندیدبوونم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جێگه‌ی باس نییه".