Feride Pelin İnal,456
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
عەنتاب - AA
کەبابی هێنگی دونیا و ئەریک تاڤا کە دوو جۆرە خۆاردنى نوێی ناندێنى شاری عەنتابن، لە وەرزى بەهاردا هەستێکى نوێ دەبەخشێتە هەوادارانى خۆاردنى جیاواز.
کەبابی هێنگی دونیا کە قیمەکەى لە شیش دەدرێت و دەخرێتە ناو فڕنی بەردینەوە، ئەریک تاڤا-ش کە بریتییە لە تێکەڵەى پارچە گۆشت و سیری تەڕ و تەماتە و بیبەر لە فڕنی بەردین دەکوڵێنرێت، بە دیمەنە جوان و تامە خۆشەکانیان سەرنجی گەشتیارانیشیان راکێشاوە.
ساقپ چادر کە ٤٥ ساڵە لەو شارە خاوەن چێشتخانەیە، بە پەیامنێرى ئاژانسی ئانادۆڵوى راگەیاند کە لە دروستکردنی خواردنەکانیدا رەچاوى ئەوە دەکات کە ئەو شتانە بەکاربهێنێت کە لە لایەن خەڵکى عەنتابەوە باوە و بەزۆرى بەکاردەهێنرێت.
چادر گوتیشی: "پێکهاتە سەرەکییەکەى ئەریک تاڤا بریتییە لە هەڵووژەى جان، تا ١٥ رۆژ دەخورێت. خەڵکى شارى عەنتاب ساڵی دوو جار دەیخۆن، لەگەڵ پاچە گۆشت و سیری تەڕ و تەماتە و بیبەر تێکەڵدەکرێت و لە فڕندا دەکوڵێنرێت. دەکرێت خانمان لە فڕنی ماڵانیشدا بیکوڵێنن. ئەریک تاڤا خۆراکێکە کە لە نێوان زستان و هاویندا یاریدەدەر دەبێت بۆ خۆڕاگرى لە کاتی سەرما. ئێمە ئەو خۆراکە لەناو نان دەکەین بە لەفە و دەیخۆین. کەبابی هێنگی دونیاش بە هەمان شێوە لە ماوەى ١٥ رۆژدا دەخورێت. نابێت هێنگى دونیاکە زۆر شیرین بێت ئەگینا کەبابەکە زۆر شیرین دەبێت. نابێت زۆر ترشیش بێت، دەبێ لەنێوان ئەم دووتامەدا بێت. ئێمە هێنگى دونیا و قیمەکەمان لە شیش دا بەڵام خانمان دەتوانن لە ماڵەوە قیمەکە بخەنە ناو هێنگى دونیاکە و لە سینیدا بیکوڵێنن. هێنگى دونیا میوەیەکە کە کاری هەرسکردن ئاساندەکات و کالۆریشی کەمە".