Ali Korkmaz
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
ئیزمیر - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "له‌مرۆژانه‌دا دیسان له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه، به‌ره‌وڕووی پیلانگێڕییه‌ك بۆ سه‌ر ئایندهی روونی توركیا، فێڵێك، فێڵێكی قێزه‌ون ده‌بینه‌وه. به‌ڵام سوپاس بۆ خودا ئه‌م یارییانه‌یان بۆ نه‌چووه سه‌ر و ئه‌وەی كه ویستیان ئەنجامی بدەن شکستی هێنا، ئەو بنمیچەی کە ویستیان دروستی بکەن به‌ر له دروستکردنی رووخا و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا بوو بە یەک".
له میانی به‌شداریكردنی له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارته‌كه‌یدا له ئیزمیر، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه كێشه‌ی نه‌یارانیان داهاتووی توركیا نییه به‌ڵكو ئه‌ردۆغانه و، گوتی: "كێشه‌ی ئه‌وان داهاتووی توركیا نییه، كێشه‌ی ئه‌وان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه. 'ئه‌وان له بوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئهردۆعاندا، له بوونی ئاك پارتیدا، هه‌رچی بێت بۆ توركیا'، ئێمە رێگە نادەین تورکیا تاڵان بکرێت. هیچ نیازی ئه‌وه‌مان نییه ئه‌مە كۆكراوه‌ی 15 ساڵه‌ییه، ئه‌و خاڵه‌ی به 15 ساڵ پێیگه‌یشتووین راده‌ستی نزمه‌كان، دوژمنانی وڵات، جوداخوازان و فهتۆچییهكانی بكه‌ین".
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "كاك كه‌مال تۆ چیت كرد؟ له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا شكستخواردن لای تۆ بووەته به‌خشین، په‌یوه‌ستی پێوه‌ی. له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێیت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته. په‌یوه‌ستبوون شتێكی خراپه. ده‌مانه‌وێت له‌و په‌یوه‌ستبوونه رزگارت بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه له 24ی حوزه‌یراندا ئه‌و كاره ته‌واوده‌بێت، قۆناغێك داده‌خرێت و قۆناغێكی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه".