ئه‌سته‌نبوڵ
دوای ئه‌وه‌ی له یاریی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ی خولی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه، یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی ده‌ستپێكرد.
یارییه‌كه چاره‌نووسسازه‌و سه‌ركه‌وتووی هه‌ردوو یاریی چوون و هاتن، بلیتی یاریكردن له جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستده‌هێنێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه توركیه‌كه (ئهرسون یاناڵ) گوتی "ئه‌و یاریزانانه‌ی له یارییه‌كه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ی خول یارییانكردووه به جیا راهێنان ده‌كه‌ن. یاریزانانی دیكه‌ش راهێنانی هێز و راكردن ئه‌نجامده‌ده‌ن. پاشان خۆراهێنان له‌سه‌ر لێدانی ئاڕاسته‌ی گۆڵ ده‌ستپێده‌كات".
یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه له یاریی هاتندا دۆڕا به یانه‌ی ئارسناڵ به ئه‌نجامی (3-0)، ئه‌مڕۆ به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و شاری له‌نده‌ن بهڕێدهكهوێ بۆ ئه‌نجامدانی یاریی چوون كه له 27ی ئه‌م مانگه به‌رێوه‌ده‌چێ.