رۆما
یانه‌ی (ئه‌ی سی میلان) له یه‌كه‌م یاریی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا بووه میوانی یانه‌ی (ڤێڕۆنا).
سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی میلان به گۆڵێكی (ئه‌ندریا پۆلی) یارییه‌كه‌ی دۆڕاند دوای ئه‌وه‌ی (لۆكا تۆنی) به دوو لێدانی سه‌ر هه‌ردوو گۆڵی یانه‌ی ڤێڕۆنای له ده‌قیقه‌كانی 30 و 53دا تۆماركرد.
ئه‌و ئه‌نجامه بۆ یاریچییهكانی میلان بووه سوپرایزێكی تاڵ و بۆ یانه‌ی (ڤێڕۆنا)ش بووه ده‌سپێكێكی دڵخۆشكه‌ر.