لەندەن
یانەی (نۆرویچ سیتیی) ئینگلیزی لە سایتی خۆ بڵاوی کردەوە، یاریزانی سویدی (ئەلماندەر)ی بۆ وەرزێک لە یانەی گەڵاتەسەڕای تورکی خواستووە. ئەلماندەر پێشتریش سێ وەرز بۆ یانەی (بۆڵتۆن)ی ھەمان خول یاریکردووە.
یاریزانە سویدییەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی "من زۆر بە پەرۆشم بۆ یاریکردن لەگەڵ تیپە تازەکەم. یانەی نۆرویچ سیتی خاوەن ھاندەرانێکی بێ ھاوتایە. دڵنیام لە نێو یاریگا ھەیەجانێکی خۆش و تایبەتم دەبێ. جگە لەوەش چەند یاریزانێکی ئەو یانەیە دەناسم و خۆشحاڵم بە یاریکردن لەگەڵیاندا".
بەڕێوەبەری یانە ئینگلیزیەکە (کریس ھۆیتۆن) گوتی "زۆر دڵخۆشم بە ھاتنی ئەلماندەر بۆ ریزی یانەکەمان. ئەو یاریزانێکی خاوەن ئەزموونە".