ئانادۆڵو
سایتی رەسِمیی پاڵەوانێتیەکە بڵاویکردەوە کچە یاریزانی روسیایی (ماریا شاراپۆڤا) بەھۆی بوونی پێکانی شانی راستی، ناتوانێ بەشداریی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکا بکات.
شاراپۆڤا ساڵی ٢٠٠٦ پاڵەوان و چوارەمی ساڵی ٢٠١٢ ی ئەم پاڵەوانێتییەیە.
شاراپۆڤا ساڵی ٢٠٠٨ تووشی پێکانی شانی راست بوو، ئەوکاتە نۆ مانگ لە یاریگا دوورکەوتەوە.
دوای بڕیاری بەشدارینەکردنی، راھێنەری ئەمریکی تێنسی سەرزەوی (داڤید برێور) گوتی "ئێمە ھیوای چاکبوونەوە بۆماریا شاراپۆڤا دەخوازین، بەھیواین ساڵی داھاتوو بتوانێ بەشداریی ئەم پاڵەوانییەتییە بکات لە ئەمریکا".